دوایین ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە عێراق

یەکشەممە 28 تشرینی دووه‌م 2021 - 17:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=4320

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، تیرۆریستانی داعش بەلایەنی کەمەوە شەش هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە.

هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی لە ناوچە گوماناوییەکان، چەکدارانی داعش بە ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی و هێرشکردنە سەر پێگەکانی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، ئامادەیی خۆیان ڕادەگەیەنن.

زۆرترین ژمارەی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی چەکدارانی داعش لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا بۆ پارێزگای دیالە دەگەڕێتەوە و بەلایەنی کەمەوە سێ ئۆپەراسیۆنی دژ بە پێگەکانی سوپا لەو پارێزگایە لەلایەن داعشەوە ئەنجام دراوە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا هەروەها سەربازێکی سوپای عێراق گیانی لەدەست داوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
ئۆپەراسیۆنەکانی دیکەی ئەو گروپە تیرۆریستییە لە ماوەی هەفتەی رابردوو لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجام دراون کە تێدا هێرش کراوەتە سەر پێگەکانی حەشدی عەشایەری لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سامەڕا. داعش بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو سەربازی عێراقی کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر ماڵێک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە، ئەندامێکی حەشدی شەعبی گیانی لەدەستداوە و وەک دەوترێت ئەم هێرشە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام درا، بەڵام ناوەندی ڕاگەیاندنی داعش تا ئێستا بە فەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی رانەگەیاندووە.

هەروەها لە دوایین هێرشی چەکدارانی داعش کە شەوی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی لیوای پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک ناوچەی کەڵەجۆ ئەنجام درا، ٥ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا و ٤ی دیکەش برینداربوون.

لەم چەند مانگەی دواییدا زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە سێگۆشەی دیالە – سەڵاحەدین – کەرکوک ئەنجامدراون. ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای دیالە لە دەوروبەری دەریاچەی حەمرین، ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین لە ناوچەی ئەلعەزیم و باشووری پارێزگای کەرکوک لە قەزای وادی شای، ناوچەی سەرەکی بوون و چالاکییەکانی داعشن. ئەم ناوچانە بەهۆی سروشتە تایبەتەکەی بوونەتە حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و ئێستا زۆربەی هێرشەکانی ئەو تیرۆریستانە لە دژی سوپای عێراق، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *