دوایین ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە سوریا

هه‌ینی 26 تشرینی دووه‌م 2021 - 14:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=4271

گروپی داعش بە بڵاو کردنەوەی ئینفۆگرافێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە وڵاتی سوریا، باس لە ئەنجامدانی ١٧ ئۆپەراسیۆن و کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٣٥ کەس دەکات.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندی ڕاگەیاندنی داعش لە ڕاگەیەندراوێکی لەژێر ناونیشانی “حساد ئەلشام” ئاماری چالاکییەکانی شانە نوستووەکانی ئەو گروپەی لە ٩ی تشرینی دووەمەوە تا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سوریا بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەو ئامارەی کە لەم ئینفۆگرافیکەدا بڵاوکراوەتەوە، شانە نوستووەکانی داعش ١٧ ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا ئەنجام داوە کە بە هۆیەوە ٣٥ کەس لەوانە ٢٤ کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکرات و ١١ کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا کە ٢ ئەفسەری پلە باڵای سوڕی لەنێویاندایە کوژراون و برینداربوون و هەروەها ٧ ئۆتۆمبێلیش تێکشکاون. داعش لەم ئامارە دا هەروەها بانگەشەی ئەنجامدانی ٢ ئۆپەراسیۆنی کەمین، ئاگر بەردان لە دوو بیرە نەوت، ٥ تەقینەوە و ٧ هێرش بە هاوەنی کردووە.

بەشێک لەو کردەوە تیرۆریستیانەی داعش کە لەم ئامارە هاتووە بریتین لە تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی سوپای سوریا لەسەر ڕێگای ئەزرع- شێخ مسکین لە پارێزگای درعا و تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی هاوپەیمانی ئەمریکا لە نزیک حەسەکە و دانانی بۆسەیەک لەسەر ڕێگای کاروانێکی هێزەکانی سوپای سوریا لە بیابانەکانی ئەو وڵاتەیە.

وێنەکە بە کوالیتی بەرزتر

زیاتر بخوێنەوە:

کاروانێکی سوپای سوریا کەوتە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعشەوە + وێنەکان

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *