گواستنەوەی سەرکردەی داعش بە سەرپەرشتی تورکیا!
پێنجشەممە 25 تشرینی دووهم 2021 - 20:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=4255
فەرماندەیەکی داعش لە کاروباری بادیەی سوریا کە لە زیندانەکانی چەکدارەکانی سەر ئەنقەرە دا بوو، بە سەرپەرشتی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا گوازرایەوە بۆ یۆنان.
عەممار ئەلمناور، فەرماندەیەکی داعش لە بیابانییەکانی سوریا کە لە زیندانی چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیە زیندانی کرابوو، دوای دانوستانەکانی خانەوادەکەی لەگەڵ ئەو چەکدارانە، بڕیار درا لەبەرامبەر پێدانی ١٦ هەزار دۆلار، ئەو فەرماندەی داعش ئازاد و بۆ شاری هاتای تورکیا بگوازرێتەوە و بەپێی ڕێکەوتنەکە بە سەرپەرشتی دەزگای هەواڵگری تورکیا زەمینەسازی بۆ گەیاندنی ئەو فەرماندەیە بۆ یونان بکرێت.
شایانی باسە، عەممار ئەلمناور لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا و دوای هەڵهاتنی لە ریزەکانی داعش لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەحرار ئەشەرقیە دەستگیر کرا بوو.
لێدوانەکان