دوایین هەواڵەکان لە شەڕوپێکدادانەکانی ئەتیۆپیا، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی تیگرای (TDF) و هێزە ئازادیخوازەکانی ئۆرومو (OLA) لە ویلایەتی ئەمهارا، حکومەتی فیدراڵی ئیتیۆپیا کۆنترۆڵی چەند ناوچەیەکی دیکەی لە دەست دا.
لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، پێشڕەوییەکانی TDF و OLA لە ویلایەتی ئەمهارا بە هێواشی بەرەو ئابابا بەردەوامی هەبوو. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بابەتەش گواستنەوەی هێزی نوێ لەلایەن حکومەتی فیدراڵی ئیتیۆپیاوە بۆ هێڵەکانی شەڕە.
لە دوایین پێشهاتە مەیدانییەکاندا لە مەیدانی شەڕی ئەتیۆپیا، چەند ناوچەیەک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ئەمهارا لەلایەن هێزەکانی تیگرای (TDF) و هێزە ئازادیخوازەکانی ئۆرومو (OLA) کۆنترۆل کراون. لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان لەو ناوچانە بە تایبەتی ڕێگای گشتی A2 بەردەوامە. ڕێڕەوی A2 ڕێگای ڕاستەوخۆ و سەرەکی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هێرشبەرە بەرەو پایتەختی ئیتیۆپیا.
لە بەرەی رۆژهەڵاتی ویلایەتی ئەمهارا، هێزە حکومیەکان و هێزەکانی ویلایەتی عەفار لە کۆنترۆل کردنەوەی کاساگیتا سەرکەوتوو بوون و هەواڵەکان ئاماژە بە پێشڕەوییەکان بەرەو باتی دەکەن. لە ماوەی یەک مانگی رابردوو هێزەکانی تیگرای و ئۆرومو چەندین جار هەوڵی پێشڕەوی لەو ناوچەیان داوە بەڵام هەموو جار ڕووبەڕووی بەرگرییەکی قورسی هێزەکانی لایەنگری حکومەتی فیدراڵ و شکست بوونەتەوە.
لە هەفتەی ڕابردوودا، لەگەڵ بەردەوامی پێشڕەوی یاخیبووەکان بەرەو پایتەختی ئیتیۆپیا، زۆرێک لە وڵاتان داوای بەجێهێشتنی ئەو وڵاتە لە هاوڵاتیانیان کردووە، ئەمەش ئاماژە بە دۆخی نادیار و مەترسیداری ئەتیۆپیا دەکات. تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکان خێزانەکانی ستافی نێودەوڵەتی لە ئیتیۆپیا گواستووەتەوە.
لە ٢١ی تشرینی دووەم ڤیدیۆیەک لە لایەن میدیاکانی لایەنگری تیگرای بڵاوکرایەوە کە نزیکەی ١٠ هەزار دیل لە هێزەکانی حکومەتی فیدراڵ و ئەریتر ـیان نیشان دەدا. لە ئەگەر پشتڕاستکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە، پێدەچێت هەموو ئەو بەندکراوانە پەیوەندیان بە شەڕەکانی یەک مانگی ڕابردووەوە نەبێت و بەشێکی زۆریان پەیوەندیان بە شەڕەکانی ساڵی ڕابردووەوە بێت کە لە ناوچەی تیگرادا تێکشکان و لەلایەن هێزەکانی تیگرایەوە بە دیل گیراون.
لێدوانەکان