گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ئەنجامی هەڵبژاردن ڕوودەدات

سێشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2021 - 21:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=4187

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دووپاتی لەسەر پوچەڵکردنەوەی ١٠ هەزار سندوقی دەنگدان کردەوە و گوتی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لەئەنجامەکانی هەڵبژاردندا ڕوودەدات.

بە پێی بەیاننامەی فەرمی نووسینگەی عامری، نابراو
لەدیدارێکیدا لەگەڵ وەفدێکی بەرەی تورکمانی عێراق لە نووسینگەی بەغداد، جەختیکردەوە کە پێشێلکاری و خراپ بەڕێوەبردن لەلایەن کۆمیساری باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بۆتە هۆی ئاژاوە لە کەش و هەوای سیاسی وڵات.

عامری ووتووە، بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لەسەر پوچەڵکردنەوەی ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان کە دوای کاتژمێر ١٨:٠٠ داخراون، دەنگەکانی ٦ هەزار سندوقی دەنگدان هەڵدەوەشێنێتەوە.

عامری ئەوەشی خستەڕوو کە نزیکەی ٤ هەزار سندوقی دەنگدان بەهۆی دووبارەیی پەنجەمۆرەوە هەڵوەشاوەتەوە، ئەوەش بە واتای هەڵوەشاندنەوەی ١٠ هەزار سندوقی دەنگدان کە دەکاتە لەسەدا ١٨ی هەموو سندوقەکانی دەنگدانی عێراق (٥٥ هەزار سندوقی دەنگدان).

نابراو جەختیشیکردەوە کە ئەو ژمارانە لەگەڵ چەند پێشێلکارییەکی تردا ژمارەیەکی زۆر دەبن کە دەتوانن گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا دروست بکات.

چەند ڕۆژی رابردوو کۆمیساری باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە سکاڵاکان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کاریگەری گەورەیان لەسەر ئەنجامەکان هەبووە.

عیماد جەمیل موحسین ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمیساری باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: کۆمیساری دوای یەکلاییکردنەوەی سەرجەمی سکاڵاکان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە ئامادەیە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنێت.

ئەوەشی وت: سکاڵاکان کاریگەری گەورەیان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەبووە چونکە ئەو سندوقانەی کە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە هەڵوەشاوە ژمارەی کورسیەکانیان گۆڕیوە، بەڵام ئەنجامەکانی کۆتایی تەنها دوای راگەیەندراوەکە یەکلایی دەکرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *