ڤیدیۆ: کۆمەڵکوژیی خەڵکی باشوری ئەلحودەیدە لەلایەن سعودیەکان

سێشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2021 - 16:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=4169

ڤیدیۆی چەند دیمەنێکی دڵتەزێنی یەکێک لە بۆردومانەکانی هاوپەیمانانی سعودیە لە گوندی ئەلمریری سەر بە ئیدارەی حەیس.

ئەم هێرشە ئاسمانییە ڕۆژی رابردوو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیەوە بۆ سەر ماڵی دانیشتوویەکی گوندی ئەلمریر سەر بە ئیدارەی حەیس لە پارێزگای ئەلحودەیدە ئەنجامدرا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی شەهید بوو و خێزانەکەی کە خەریکی نان کردن بوو کۆرپەلەی لەدەستدا و بە سەختی برینداربوو.

هاوکات لەگەڵ هێرشە زەمینییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بە بەشداری هێزەکانی تارق ساڵح لە باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە، بۆردومانی ئاسمانی ئەو ناوچانە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودییەوە بە چڕی بەردەوامە، کە ئەم هێرشە ئاسمانیە یەکێکە لە هەزاران تاوانی سعودییەکان کە بە هاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا لە یەمەن ئەنجام دەدرێت.

▪️ئاگاداری: ئەم ڤیدیۆیە دیمەنی دڵتەزێنی تێدایە و پێشنیار ناکرێت هەموو کەس ببینێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *