خۆپیشاندانی خەڵکی یەمەن دژ بە فیتنەگەری ئەمریکا + وێنە

سێشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2021 - 13:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=4149

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەمەنییەکان وەک ناڕەزایەتیەک بە فیتنەگەری ئەمریکا لە چڕکردنەوەی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە و هەروەها بەردەوامی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

محەمەدعەلی ئەلحوسی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە میانەی گردبونەوەکەدا وتی:
«ڕژێمی سعودیە و ئیمارات بەبێ ئەمریکا ناتوانن ئەم جۆرە دەستدرێژیانە ئەنجام بدەن.
سعودییە تەنانەت ناتوانێت کۆلارە دروست بکات، چ بگاتە فڕۆکە جەنگییەکانی F-15 و F-16.
ئەمریکا بنەما و گەورەترین هاوبەشە لە دەستدرێژی و گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەمان. ئەمریکا لەپشت ئەم خراپیەوەیە و هۆکاری لەناو بردنی یەمەنە.
ئەمریکا دوژمنی ئێمەیە و هەمیشە بە دوژمنی ئێمە دەمێنێتەوە. ئەمریکا بانگەشەی ئازادی و دیموکراسی دەکات، بەڵام بە ئاشکرا ماڵپەڕەکانی هەواڵی ئەلموسەیرە و… بلۆک دەکات.

(ئاماژە بە هاوپەیمانی سعودییە) بۆچی ڕێگە لە کەشتیەکانمان دەگرن بۆ بەندەری ئەلحودەیدە و فڕۆکەخانەی سەنعا دایدەخەن و بۆچی ڕێگری لە کاری بانکەکان دەکەن؟
(ئاڕاستەی حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی و هتد) ئێمە لە تورکیا و قاهیرە و هیچ وڵاتێکی تر شوقەمان نییە. گەلەکەمان سەنگەرەکانی شۆڕش و جەبهات پڕ دەکەنەوە.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *