چەند کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا کرانە ئامانج

دووشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2021 - 00:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=4124

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای دیوانیە و کاروانێکی دیکەی ئەو هێزانە لە پارێزگای بابلی عێراق کرانە ئامانجی هێرشەکانی گروپی بەرخۆدانی “اصحاب الکهف”.

بە پێی راگەیێندراوی گروپی بەرخۆدانی “اصحاب الکهف”، ئەم هێرشانە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگاکانی دیوانیە و بابل ئەنجام دراون.

بە پێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، ئەمە ١٧٠ـەمین هێرشی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراقە کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *