دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەڕی قورسی لەنێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە بە بەشداری هێزەکانی تاریق ساڵح لە ئیدارەی حەیس بەردەوامە.
بەگوێرەی دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە، هێزەکانی تارق ساڵح هێرشەکانیان بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی حەیس چڕکردووەتەوە و توانیانە خۆیان بگەینە باشوری گوندی بیت عەکیس و ئەلبغیل.
سەرچاوەکانی نزیک لە هاوپەیمانی سعودیە لە بەیانی ئەمڕۆوە هەواڵی کۆنترۆڵ کردنی گوندی ئەلبغیل ـیان لەلایەن هێزەکانی تاریق ساڵحەوە بڵاو کردبوویەوە کە دوای ئەو زانیارییانەی کە پێمان گەیشتووە و بەدواداچوونەکانمان، ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو ٢٢ جار میحوەری باشوری ئەلحودەیدە لەوانە ئیدارەکانی حیس، ئەلجراحی و ئەلتحیتا ـیان بۆردومان کردووە کە بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ئەو هێرشانە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
لێدوانەکان