بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی هاوسەنگی هێزی هەشتەم
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا، وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنە موشەکی و فرۆکە بێفڕۆکەوانییەکانی ئەم دواییەی ئەنساروڵڵای دژ بە پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیەی لەژێر ناونیشانی “هاوسەنگی هێزی هەشتەم” خستەڕوو.
گرنگترین بەشەکانی بەیاننامەکەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە بەم شێوەیە:
«لەم ئۆپەراسیۆنەدا بنکەی مەلیک خالید لە ڕیاز بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەماد٣، فڕۆکەخانەی مەلیک عەبدوڵڵا و کۆمپانیای ئارامکۆ لە جەددە بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەماد٢، فڕۆکەخانەی ئەبها بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەماد٣ و چەندین ئامانجی سەربازی دیکە لە ئابها، جیزان و نەجران بە ٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی قاصف2k کرانە ئامانج.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا ١٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆرەکانی سەماد٣، سەماد٢ و قاصف2k بەشداریان تێدا کردووە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە وەک وەڵامدانەوەیەک بە چڕبوونەوەی هێرشەکان و بەردەوامی تاوان و گەمارۆکانی دوژمنان [هاوپەیمانی سعودیە] لە دژی یەمەن ئەنجامدرا و تا کۆتایی هێنان بە هێرشەکان و هەڵگرتنی گەمارۆکان بەردەوام دەبێت.»
ئۆپەراسیۆنی هاوسەنگی هێزی هەشتەم هاوکاتە لەگەڵ هێرشە بەرفراوانە موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانیەکەی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکان و گربوونەوەکانی هێزەکانی تارق ساڵح لە باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە و ڕۆژئاوای پارێزگای تەعەز و شاری مأرب.
لێدوانەکان