دامەزراندنی خاڵێکی سەربازی تازە لەلایەن تورکیاوە لە ئیدلبی سوریا
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازی تازەیان لە نزیک شاری سەراقب لە بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب دامەزراند.
هێزەکانی سوپای تورکیا دەستیان کردووە بە ڕێوشوێنی سەرەتایی پەیوەست بە دروستکردنی خاڵێکی سەربازی لە نزیک شارۆچکەی سەراقب لە بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب. چاوەڕوان دەکرێت هێزە پشتیوانییەکانی سوپای تورکیا لەگەڵ کاروانێک لە ئامێرەکانی بیناسازی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و کەلوپەلی لۆجستی ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت.
خاڵە سەربازیە نوێیەکەی سوپای تورکیا دەکەوێتە نزیک ڕێگای گشتی M4 و M5 لە سەراقب و هەشت خاڵی دیکەی سەربازی سوپای تورکیا دەکەونە دەوروبەری ئەو بارەگایەوە.
دروستکردنی ئەم بنکە نایاساییەی تورکیا لە نێوان بەردەوامی گرژییە سەربازییەکان و جموجۆڵەکانی چەکدارانی سەر بە ئەنقەرە لە میحوەرەکانی باکوری سوریا دێت.
لەلایەکی ترەوە سوپای سوریا بە بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکانی خۆی لە هێڵی پێشەوەی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە و گواستنەوەی هێزی پشتیوانی و کەرەستە سەربازیی و ستڕاتیژیەکانی بۆ ناوچەکە، ئامادەی ڕوبەڕوبونەوەی هەر هەڕەشەیەک لەلایەن تورکیاوەیە.
لێدوانەکان