کاروانێکی سوپای سوریا کەوتە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعشەوە + وێنەکان

هه‌ینی 19 تشرینی دووه‌م 2021 - 18:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=4010

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: حەوت کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا لە بۆسەیەکی تیرۆرستانی داعش لە بیابانەکانی دێرەزووری سوریا کوژران.

لە ئەنجامی دانانی بۆسەیەک لەسەر ڕێگای کاروانێکی هێزەکانی سوپای سوریا لەلایەن شانە نوستووەکانی داعشەوە لە بیابانەکانی دێرەزوور و دوای شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا، حەوت کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا کوژران و چەندین زرێپۆشی ئەو هێزانە تێکشکان.

سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە دژ بە حەشارگەکانی داعش، جموجۆڵەکانی ئەو تیرۆریستانە لەو ناوچانە بەردەوامە. ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە تەکتیک و بڕیارەکانی سوپای سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامێکی پێویستی بە دوای خۆیدا نەهێناوە و دەبێت پلانێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتەکانی داعش لەو ناوچانە جێبەجێ بکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *