حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: پاڵپشتی هەواڵگری سعودیە و ئیمارات لە داعش
چوارشەممە 8 ئهیلول 2021 - 21:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=3941
دوو وڵاتی سعوودیە و ئیمارات لە هەر ڕوویەکەوە پاڵپشتی لە داعش دەکەن.
بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی داعش، وتی کە دەزگای هەواڵگری سعودیە و ئیمارات ڕاستەوخۆ گروپی تیرۆریستی داعش بەڕێوە دەبەن.
ئەبوعەلی عەسکەری وتەبێژی سەربازی و بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی داعش لە پارێزگای کەرکوک، وتی کە دوو وڵاتی سعوودیە و ئیمارات لە هەر ڕوویەکەوە پاڵپشتی لە داعش دەکەن.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە دەزگای هەواڵگری سعودیە و ئیمارات، ڕاستەوخۆ گرووپی تیرۆریستی داعش بەڕێوە دەبەن.
وتیشی کە ئەو لایەنانەی لە بەرامبەر ئەمەدا کەمتەرخەمن، بە هاوبەشی تاوانەکان دادەنرێن.
جام کوردی
لێدوانەکان