کوژرانی ١٣ سەربازی عێراقی لەلایەن داعشەوە

یەکشەممە 5 ئه‌یلول 2021 - 13:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=3850

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە هێرشێکی داعش بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە کەرکوک ١٣ کەس لە هێزە عیراقییەکان گیانیان لە دەست دا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە ناحیەی رەشادی باشوری كەركوک، هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق. لەم هێرشەدا ١٣ کەس لە هێزە عیراقییەکان گیانیان لە دەست دا و ٥ی دیکەش برینداربوون. هەروەها هێزێکی عێراقی بێ سەروشوێنە کە پێدەچێت لەلایەن داعشەوە رفێندراو بێت.

هێرشی تیرۆریستانی داعش لەم چەند هەفتەیەی دواییدا ڕووی لە زیادبوون کردووە و تائێستا زۆرترین چالاکی ئەو تیرۆریستانە لە پارێزگای کەرکوک تۆمار کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی زیادبوونی چالاکی شانە نوستووەکانی داعشەوە، بە شێوەی هەفتانە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی عێراق لەوانە حەشدی شەعبی، سوپا و پۆلیسی عێراق لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بنکەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە کەرکوک دوای هێرشەکەی داعش
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  1. Rekas دەڵێت:

    بەڵام سەرچاوەکانی داعش دەڵێن ٢٠ پۆلیسمان کووشتووە

    1. HewaliTaybet دەڵێت:

      ١٣ کەس ئاماری سەرەتایی بووە و لەبەر برینداربوونی ژمارەیەک لەو هێزانە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان هەیە.