کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکانی سیستەمی بەرگری سوریا لە ئیسرائیل
لە ٢٢ی نیسانی ئەمساڵدا دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی دیمۆنا لە فەلەستینی داگیرکراو، ترس و دڵەڕاوکێ لەنێوان دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەری ئەم وێستگەیە دروست کرد و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی نەقەب لێدرا.
زایۆنییەکانی دانیشتووی ناوچەکانی دەوروبەری وێستگەی دیمۆنا کە لە رووداوەکە بێ ئاگا بوون، پێیان وابوو تەقینەوەکە بە هۆی هێرشی ڕۆکێتی هێزە فەلەستینیەکانەوە بووە بەڵام دواتر دیار بوو کە هیچ ڕۆکێتێک لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئەو ناوچەیە نەکراوە.
سەرلێشێواوی زایۆنیستیەکان وای لە میدیاکان و بەکارهێنەرە زایۆنیەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد گومان لە ڕووداوەکە بکەن، دواتر دەرکەوت کە هۆکاری تەقینەوەکە کەوتنە خوارەوەی مووشەکێکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا لە نزیک گوندی “ئەبو قرینات” لە چەند کیلۆمەتری وێستگەی ئەتۆمی دیمۆنا بووە.
بەڵام ئەوەی گرنگە و جێی سەرنجە ئەوەیە کە مووشەکەکانی سوریا چۆن لە بازنەی بەرگری ئیسرائیلدا تێپەڕبوون و لە نزیک یەکێک لە هەستیارترین شوێنەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا کەوتوونەتە خوارەوە ؟
سیستەمی بەرگری ئیسرائیل چەندین جار سەلماندوویەتی کە بەو شێوەی کە بەرپرسانی ئەو رژێمە بانگەشەی بۆ دەکەن، جێی متمانە نیە، و ئەم لاوازییەش لە چەندین تاقیکردنەوە وەک هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پشکنینی حزبوڵڵای لوبنان لە ئۆپەراسیۆنی ئەیوب، کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکانی سیستەمی بەرگری سوریا لە فەلەستینی داگیرکراو و..هتد دەرکەوتووە. سەرەڕای ئەم کێشانە، هەندێک سیستەمی بەرگری ئیسرائیل وەک “فلاخێن داوود” لە بەرامبەر هێرشە سایبرییەکانیش لاوازیان ئاشکرا بووە.
مووشەکەکانی سیستەمی بەرگری سوریا بە تێپەڕبوونیان لە بازنەی سیستەمە ئیسرائیلییەکان و بە بەزاندنی نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر، بە بێ هیچ کێشەیەک لە هەندێک لە ناوچەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەکەونە خوارەوە و لە هەندێک جاریش دەگەنە پایتەختی ئەم ڕژێمە. دوا جاریش دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی رابردووی زایۆنییەکان بۆ سەر سوریا ڕوویدا و مووشەکێکی زەوی بۆ ئاسمانی سوریا خۆی گەیاندە ئاسمانی تەلئەبیب و لە ئاسمانی تەلئەبیب خرایە خوارەوە.
ئەم ڕووداوانە بووەتە هۆی ئەوەی تا رژێمی ئیسرائیل بیر لە بەهێزکردن و جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری زیاتر لە خاڵە هەستیار و ستڕاتیژیەکانی وەک وێستگەی ئەتۆمی دیمۆنا و بەندەری ئیلات بکاتەوە.
لاوازی سیستەمی بەرگری دروستکراوی ئەمریکا لە سعودیە و وڵاتانی تری ناوچەکە تا ئێستا بە باشی ئاشکرا بووە و ڕژێمی ئیسرائیلیش ناتوانێت تەنانەت بە یارمەتی ئەمریکا ئاسایشی خۆی بەو شێوەی کە بانگەشەی بۆ دەکات، بپارێزێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی کە دیارە ئەوەیە کە سیستەمی بەرگری دروستکراوی ئیسرائیل یان بەرهەمی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر لاوازترن لەوەی بەرپرسانی زایۆنی و ڕۆژئاوایی بانگەشەی بۆ دەکەن.
لێدوانەکان