دوایین هەواڵەکان لە میحوەری ماربی یەمەن؛ ٢ی ئەیلولی ٢٠٢١

پێنجشەممە 2 ئه‌یلول 2021 - 11:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=3751

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەنساروڵڵا توانی شارۆچکەی “ڕەحبە ئەلکولە” لە باشوری پارێزگای “مارب”ی یەمەن کۆنترۆل بکاتەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی سعودیەدا بوو.

لە بەرەی باشوری شاری مارب وەک چاوەڕوان دەکرا، شارۆچکەی “ڕەحبە ئەلکولە” بەبێ ململانێیەکی ئەوتۆ لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە دوورخرایەوە و لەلایەن ئەنساروڵڵاوە کۆنترۆڵکرا. لە ئێستادا هێزەکانی ئەنساروڵڵا بەرەو بەرزاییەکانی دوای ئەو شارۆچکەیە جوڵەیان کردووە و پێشبینی پێکدادان لەو ناوچانە دەکرێت.

لە میحوەری رۆژئاوا هەروەها شەڕ و پێکدادانەکان بە شێوەی ناوبەناو بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧ جار ئیدارەی سەرواح و ١٤ جار ئیدارەی ڕەحبە و ٨ جاریش ئیدارەی مەدغەل-یان بۆردومان کردووە.

بەپێی ئاماری هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە سەرەتای پێکدادانەکان لە ٢٩ی ئابەوە کە زیاتر لە ٨٩ هێرشی ئاسمانیی ئەنجام دراوە و ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا کە زیاتر لە ٩ ئۆپەراسیۆن بووە، ژمارەی پێکدادانەکان زۆر زیادی کردووە و پێشبینی جموجۆڵی جدیتر لە بەرەی مارب دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *