زانیاری_سەربازی: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی MQ-1B Predator
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-1B Predator لەلایەن کۆمپانیای General Atomics-Aeronaauti Systems (GA-ASI)ەوە دروست کراوە. ئەم فڕۆکەیە یەکەم گەشتی لە ساڵی ١٩٩٤دا ئەنجامداوە و لە ١ی تەمووزی ١٩٩٥دا لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کاری پێ کراوە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-1B Predator لە ٩ی ئازاری ٢٠١٨ لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە خانەنشین کرا. ئەرکەکانی ئەم فڕۆکەیە لە ماوەی خزمەتیدا، پشتگیری ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنەکانی هەواڵگری، چاودێری و پشکنینی (ISR) بووە.
بزوێنەری Rotax 914F بە هێزی ١١٥ ئەسپەوە توانای گەیاندنی فڕۆکەکە بۆ خێرایی ٢١٧ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و هەڵگرتنی ٢٠٠ کیلۆگرامی هەبوو. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە سێ دەستە لەوانە فڕۆکەوانێکی لە دوورەوە، بەکارهێنەری سنسۆر و شیکەرەوەی زانیارییەکانی هەبوو.
ئەم فڕۆکەیە سیستەمی ئامانجی چەند پانتایی (MTS-A) Raytheon AN / AAS-52 هەبوو کە کامێرای ڤیدیۆیی ئەلکترۆ-ئۆپتیک یان تیشکی سوور (EO/IR) و نیشاندەری لەیزەری تێدابوو، و هەروەها توانای هەڵگرتنی دوو موشەکی AGM-114 Hellfire هەبوو.
لە مانگی ئازاری ٢٠١١، USAF دوایین Predatorی لە کۆی ٢٦٨ دانەی وەرگرت، و سەرنجی خستە سەر پاراستنی ئەم فڕۆکەیە.
هێزە ئاسمانییەکانی بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێتر و گەورەتری MQ-9 Reapers، ووردە ووردە فڕۆکەکانی Predatorیان لەکار لادا.
تایبەتمەندیە گشتیەکان:
درێژی: ٨.٢٣ مەتر
درێژی دووسەری باڵەکان: ١٦.٨٤ مەتر
بەرزی: ٢.١ مەتر
کێشی بەتاڵ: ٥١٣ کیلۆگرام
کێش: ١٠٢٠ کیلۆگرام
بزوێنەر: Rotax 914F بە هێزی ١١٥ ئەسپ
پەروانە: پەروانەی پاڵنەر بە خێرایی جێگیری دوو پەڕە
زۆرترین خێرایی: ٢١٧ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
مەودا: ١٢٥٠ کیلۆمەتر
توانای فڕین: ٢٤ کاتژمێر
بەرزی فڕین: ٧٦٠٠ مەتر
چەکەکان:
۲ دانە AGM-114 Hellfire
٤ دانە AIM-92 Stinger
٦ دانە AGM-176 Griffin
لێدوانەکان