هێرشی ڕۆکێتی کرایە سەر بنکەی ئەمریکا لە پارێزگای دێرەزووری سوریا

چوارشەممە 1 ئه‌یلول 2021 - 10:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=3730

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە دامەزراوە نەوتییەکانی کونیکو لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری سوریا کرایە ئامانجی هێرشێکی رۆکێتی.

بە پێی زانیارییەکان بنکەی ئەمریکا لەم ناوچەیە بە سێ ڕۆکێتەوە کراوەتە ئامانج و لە زیانەکانی ئەم هێرشە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

شایانی باسە لە بەرەبەیانی ١١ی تەمووزی ئەمساڵدا هەروەها لە هێرشێکی هاوشێوە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە دامەزراوە نەوتییەکانی کونیکو بە چوار ڕۆکێت کرابوو ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *