مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە لە قەندەهار دەرکەوت!

چوارشەممە 1 ئه‌یلول 2021 - 00:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=3724

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کۆبوونەوەی سێ ڕۆژەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی تاڵیبان لە قەندەهار بەئامادەبوونی مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردەی تاڵیبان کۆتایی هات.

لەو کۆبوونەوەیە سێ ڕۆژەی کە لە ڕۆژی شەممەوە تا دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە قەندەهار بەڕێوەچوو، مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، سەرۆکی تاڵیبان لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەم گروپە تاوتوێ چەند بڕیارێکیان لەسەر پرسە سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیەکان دا کرد.

دەوترێت ئەنجومەنی سەرکردایەتی تاڵیبان “مەلا عەبدولغەنی برادەر”یان بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە و “مەلا محەمەد یەعقوب”یان بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری و “سەراج ئەلدین حەقانی”یان بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی داهاتووی ئەفغانستان هەڵبژاردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا مەلا هەیبەتوڵڵا چەند ڕێنماییەکی گشتگیری ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە کردووە و داوای لە سەرجەم ئەندامانی تاڵیبان کردووە ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن.

هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، سەرکردەی ئێستای تاڵیبان خەڵکی ناوچەی پەنجوایی سەر بە پارێزگای قەندەهارە و بە پێی زانیارییەکان تەمەنی نزیکەی ٦٠ ساڵە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٦ لە دوای کوژرانی “مەلا ئەختەر محەمەد مەنسور” دووەم سەرکردەی تاڵیبان، وەک سەرۆکی گروپەکە هەڵبژێردرا. لەم چەند ساڵەی دواییدا هەواڵی کوژرانی ناوبراو بەهۆی تەقینەوەی شاری کویتەی پاکستان یان بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبوویەوە کە سەرجەمیان لەلایەن تاڵیبانەوە ڕەتکرانەوە. پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرکردەی تاڵیبان بە ئاشکرا دەربکەوێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *