هێرشی قورسی ئەلشەباب بۆ سەر سوپای سۆماڵی + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە هێرشێکی قورسی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب بۆ سەر پێگەکانی سوپای سۆماڵی لە ویلایەتی گالمۆدۆگ، لایەنی کەم ٣٥ کەس لە هێزەکانی سوپا کوژران و برینداربوون.
لەم هێرشەدا کە ڕۆژی رابردوو لەلایەن چەکدارانی گروپی تیرۆریستی ئەلشەبابەوە بۆ سەر بنکەی سوپای سۆماڵی لە ناوچەی عەمارەی ویلایەتی گالمۆدۆگ ئەنجام درا، سەرەتا ئۆتۆمبێلێکی ئینتحاری لەبەردەم دەروازەی بنکەکە تەقییەوە و پاشان چەکدارانی ئەلشەباب هێرشەکەیان دەست پێ کردووە.
ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکە زیاتر لە ٣٥ کەس ڕاگەیەندراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە کەلوپەل و چەکی ئەو سوپایە، لەوانە ١٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەلایەن ئەو گروپەوە دەستی بەسەر گیراوە.
ئەمە سێیەمین هێرشی ئەلشەبابە بۆ سەر پێگەکانی سوپای سۆماڵی لەم ویلایەتیە و لە دوو هێرشەکەی پێشوودا پێگەکانی سوپا لە ئادکبیر و قیکاد کەوتبوونە بەر هێرشی قورس ئەو چەکدارانەوە.
لێدوانەکان