زانیاری_سەربازی: درۆنی Orlan-10
درۆنی Orlan-10؛ درۆنێکی روسیە کە لەلایەن کۆمپانیای Special Technology Center LLC (ООО Специальный Технологический Центр) کە دەکەوێتە سان پیتەرزبۆرگ دیزاین کراوە.
لە ساڵی ٢٠١٠ەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سوود لەم درۆنە وەردەگرێت. Orlan-10E جۆرێکە لە درۆنی ئۆرلان١٠ کە تایبەتە بۆ هەناردەکردن، و لە ١٩هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەوا فەزای (FIDAE) لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦ نمایش کرا و ROSOBORONEXPORT (تاکە دامەزراوەی حکومی ڕوسیا بۆ هەناردەکردنی کۆمەڵێک لە بەرهەمەکانی خزمەتگوزاری، تەکنەلۆجیای سەربازی و دوو مەبەستە) پلانەکانی بۆ هەناردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی Orlan-10E ڕاگەیاند.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکە بۆ چەند ئەرکێکی جۆراوجۆر بەکاردێت، لەوانە پشکنینی ئاسمانی، چاودێریکردن، گەڕان و ڕزگارکردن، ڕاهێنانی جەنگی،دروستکردنی تەشویش، دۆزینەوەی سیگناڵی رادیۆیی و شوێنپێ هەڵگرتنی ئامانج لەسەر زەوییە سەختەکان.
تایبەتمەندیە گشتیەکان:
درێژی دووسەری باڵەکان: ٣.١ مەتر
کێشی هەستانەوە: ١٦.٥ کیلۆگرام
کێشی بە بەتاڵی: ١٢.٥ کیلۆگرام
لێدوانەکان