هێرش کرایە سەر ٧ کاروانی لۆجستی ئەمریکا لە عێراق

سێشەممە 24 ئاب 2021 - 15:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=3521

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کاروانەکانی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگاکانی زیقار، ئەلمۆسەنا، بابل، دیوانیە و بەغداد کرانە ئامانجی هێرشەکانی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی.

لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تا ئێستا گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی هێرشیان کردوەتە سەر حەوت کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە چەندین ناوچەی عێراق کە وەک خوارەوەیە:
١- کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە ناسریە.
٢- کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە سەماوە.
٣- دوو کاروانی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە دیوانیە.
٤- دوو کاروانی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە بابل.
٥- کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە یوسفیەی بەغدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان گروپی “قاصم الجبارين” بەرپرسیارێتی هێرشەکانی پارێزگاکانی زيقار، بابل و بەغدای گرتووەتە ئەستۆ.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٢٩ هێرش لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی دژ بە کاروانەکانی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *