ئاگرکەوتنەوە لە فەڵەستینی داگیرکراو/بۆردومانی کەرتی غەزە + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی ناردنی باڵۆنە ئاگرینەکان لەلایەن گەنجە فەڵەستینییەکانەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، ئاگر زیاتر لە ١٠ شوێن کەوتەوە.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی رابردووەوە گروپە فەلەستینییەکان باڵۆنی ئاگرینیان ڕەوانەی ناوچە زایۆنی نشینیەکانی فەڵەستینی داگیرکراو کردەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە ١٠ ناوچە کەوتەوە.
گرووپە فەلەستینیەکان رایانگەیاندووە لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەزە، بەردەوامی لەم کردەوانە دەدەن.
سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل رایانگەیاند هەڵسەنگاندنەکان ئاماژە بە گەڕێکی نوێی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیەکان دەکات.
بزوتنەوەی حەماس هەروەها ڕایگەیاند: بەردەوامبوونی گەمارۆکانی غەزە گەلەکەمانی بێزار و تۆڕە کردووە. لەشەڕی داهاتوودا کەتیبەکانی ئەلقەسام بۆ یەکەم جار ڕۆکێتێک بەکاردەهێنێت کە پێشتر نەبینراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل جارێکی تر چەندین ناوچەیان لە کەرتی غەزە بۆردومان کردەوە.
لەم هێرشانەدا چەند ناوچەیەک، لەوانە بنکەی قادسییەی کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە رۆژئاوای خان یونس، گەڕەکی ئەلزەیتون لە شاری غەزە، ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی غەزە، زەوییە کشتوکاڵییەکان لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە ئامانجەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بوون.
لێدوانەکان