پەیامی ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان

پێنجشەممە 19 ئاب 2021 - 15:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=3407

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان پەیامێک بڵاو کردەوە.

کورتەیەکی پەیامی غەنی وەک خوارەوەیە:

بەرپرسانی ئەمنی ئاگاداریان کردم کە پلانێکی دژ بە من لە ئارا دایە و مەترسی گیانیم لەسەرە.
نوێنەرانی نێودەوڵەتی پێیان ووتم کە ئەگەر ئەفغانستان بەجێ نەهێڵم، بارودۆخ بەرەو خراب بوون دەڕوات.
ڕۆیشتنم لە کابول بوو هۆکاری ئەوەی بارودۆخی کابول تێکنەچێت.
تاڵیبان و هەندێک کەسی نەناسراو لە ناو کۆشکەوە ژوور بە ژوور بەدوام دەگەڕان.
بڕیار وا بوو هەر وەک ٢٥ ساڵ پێش ئێستا رووداوێکی خوێناوی ڕوو بدات.
من بە کراسێک و پانتۆڵێک و نەعلێک بەپەلە دەرچووم.
هەر کەسێک کە ووتی سەرۆک کۆمارتان هەڵاتووە، بڕوا مەکەن. بردنی پارە لەلایەن منەوە لە ئەفغانستان درۆیە.

پێشوازی گفتوگۆکانی ئاشتی ئێستا دەکەم کە لەلایەن عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا و حامد کەرزای هەوڵی بۆ دەدرێت و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. جارێکی تر سوپاسی هەموو هێزە ئەمنییەکان دەکەم.
لە ئێستادا خەریکی ڕاوێژم بۆ دوبارە گەڕانەوەم بۆ ئەفغانستان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *