پێشهاتەکانی سووریا؛ ١٧ی ئابی ٢٠٢١
سێشەممە 17 ئاب 2021 - 22:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=3383
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە پارێزگای قۆنەیتەرە کەوتە خوارەوە.
١- حەلەب:
- هێرشی تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی تل رەفعەت و شەهبا.
- هێرشی تۆپخانەیی چەکدارانی سەر بە تورکیا بۆ سەر دەوروبەری گوندی شەراوا لە نزیک عەفرین.
- هێرشی تۆپخانەیی چەکداران بۆ سەر گوندی مەرعناز.
- دەوریەی هاوبەشی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا و هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی عەین ئەلعەرەب.
- هێزە چەکدارەکانی سەربە تورکیا دوو هاوڵاتییان لە عەفرین دەستگیرکرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
٢- حەسەکە:
- هێرشی تۆپخانەیی چەکدارانی سەربە تورکیا بۆ سەر باشووری شاری تەل تەمەر.
- تۆپخانەکانی هێزە چەکدارەکانی سەربە تورکیا گوندی ئەلدەردارە و دەوروبەری بنکەیەکی سەربازی ڕوسیایان لە نزیک شاری تەل تەمەر کردە ئامانج.
- هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) سێ پەنابەری کەمپی ئەلهۆل-یان دەستگیرکرد.
٣- قۆنەیتەرە:
- ڕۆژی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە پارێزگای قۆنەیتەرە کەوتە خوارەوە.
٤- درعا:
- پێکدادانی ناوبەناوی سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکان لە درعا ئەلبەلەد هاوکات لەگەڵ هێرشە هاوەنیەکەی سوپای سوریا لەدژی هێزە چەکدارەکانی ناوچەکە.
- هێرشی تۆپخانەیی سوپای سوریا لە دژی هێزە چەکدارەکان لە شاری تەفس.
٥- ئیدلب:
- کوژرانی سەربازێکی سوپای سوریا لە نزیک شاری سەراقب لە ئیدلب.
٦- رەققە:
- کوژرانی یەکێک لە هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا لە تەقینەوەی مینێکەوە لە باشوری ڕۆژئاوای رەققە.
٧- لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئولان-١٠ی ڕووسیا لە ناوچەکانی باشوری ئیدلب و باکوری حەسەکە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتونە خوارەوە. هەروەها داعش بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئولان-١٠ی لە ڕۆژهەڵاتی حومس راگەیاند.
٨- بە گوێرەی ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا، هێزە چەکدارەکان ٢٣ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.
لێدوانەکان