کوژرانی سێ سەربازی سوپای تورکیا
دووشەممە 16 ئاب 2021 - 16:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=3320
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دوو سەربازی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە لە باکوری عێراق هەواڵی دایەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، بە هۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی “چنگی هەورە بروسکە” لە باکوری عێراق سێ سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژراون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون. ئەمە لەکاتێکدایە کە هیچ وردەکارییەکی تر لەبارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە ناونیشانی “چنگی هەورە بروسکە” لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ لە باکوری عێراق دەستیپێکردووەوە و تا ئێستا بەردەوامە.
لێدوانەکان