زانیاری_سەربازی : فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرمێس٤٥٠

یەکشەممە 15 ئاب 2021 - 23:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=3299

هێرمێس ٤٥٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری مامناوەندیە کە لەلایەن کۆمپانیای “Elbit System”ەوە دروست کراوە. ئەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە توانای چاودێری و هەڵگرتنی چەکی هەیە و هەروەها دەتوانێت وەک وێستگەیەکی پەیوەندی کار بکات.
ئەم درۆنە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە لە هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کار دەکات.

لەگەڵ بەردەوامبوونی ١٧ کاتژمێری فڕین و توانای هەڵگرتنی ١٨٠ کیلۆگرام چەک، هێرمێس٤٥٠ مەودایەکی ٢٠٠ کیلۆمەتریی هەیە. هەبوونی توانایی کۆنترۆلکردنی ھێرمس٤٥٠ لە رێگای مانگی دەستکردەوە ئەو توانایەی دەبەخشێت کە لە هەموو ناوەندە فەرماندەییە جێگیرەکانەوە لە جیهان کۆنترۆل و کاری پێ بکرێت.

ئەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەیە توانای ئەنجامدانی ئەرکی پشکنین، چاودێریکردنی مەیدانی شەڕ، ئاڕاستەکردنی ئاگری تۆپخانەکان، چاودێری دەریایی، هەڵسەنگاندنی زیانەکان لە شەڕ و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هەیە.

سیستمە هەڵگیراوەکانی ئەم درۆنە بریتین لە کامێرای (Optics) و تیشکی سوور، نیشاندەری لیزەر، ڕاداری دیافراگمی دەستکرد (SAR)، نیشاندەری ئامانجی جۆڵاوی زەمینی (GMTI)، راداری توانا مامناوەندی (MPR)، پەیوەندیە زیرەکەکان (COMINT)، بیستنی ئەلیکترۆنی (ELINT)، سیستەمی سپێکترۆگرافی و سکانکردنی ناوچە فراوانەکان.

تایبەتمەندیە گشتیەکان:
زۆرترین بار: ١٨٠ کیلۆگرام
درێژی: ٦.١ مەتر
درێژی دووسەری باڵەکان: ١٠.٥ مەتر
کێشی هەستانەوە: ٥٥٠ کیلۆگرام
بزوێنەر: مەکینەیەکی وینگلی Limited R802 بە هێزی ٥٢ ئەسپ
زۆرترین خێرایی: ١٧٦ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
خێرایی کرۆز: ١٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
مەودا: ٣٠٠ کیلۆمەتر
بەردەوامی فڕین: ١٧ کاتژمێر (هێرمێس 450LE بەردەوامی فڕینی ٣٠ کاتژمێر)
بەرزی فڕین: ٥٥٠٠ مەتر
زۆرترین مەودای شەڕ: ٢٠٠ کیلۆمەتر

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *