ووردەکاری هێرشە فراوانەکەی شەوی رابردووی ئەنسارۆڵڵا بۆ قووڵایی خاکی سعودیە
هەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا ووردەکاری هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەو هێزانەی بۆ قووڵایی خاکی سعودیە بڵاو کردەوە.
هەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا ووردەکاری هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەو هێزانەی بۆ قووڵایی خاکی سعودیە بڵاو کردەوە.
یەحیا سەریع ووتی: هێزە چەکدارەکان لە حەوتەمین ساڵی بەرگری و بە هاوکاری خوای گەورە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازی (ئۆپەراسیۆنی ڕۆژی نیشتیمانی بەرگری) بە ١٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ٨ مووشەکی بالستیک، دامەزراوە سەربازی و گرنگەکانی تایبەت بە دوژمنیان کردە ئامانج؛ کە وەک خوارەوەیە:
کردنە ئامانجی دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە “راس تنوره” و “ینبع” و “جیزان” و بنکەی ئاسمانی مەلیک عەبدولعەزیز لە “دمام” بە ١٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی “صماد۳” و ٨ مووشەکی بالستیکی لە جۆرەکانی زوولفەقار و بەدر و سەعیر.
هەروەها بە ئامانج کردنی بنکە سەربازییەکانی دیکە لە “نجران” و “عسیر” بە ٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی “قاصف2k”.
ناوبراو هەروەها ووتی: بە یاری خوای گەورە ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوو بوو. ئێمە هۆشداری و ئاگاداری دوژمن دەکەین لە ئەگەری بەردەوامی دەستێوەردان لە کاروبار و گەمارۆکانی بۆ سەر یەمەن.
یەحیا هەروەها ئاماژە ئەوە کرد کە ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی توندترییان لە داهاتوودا هەیە.
شایانی باسە شەوی رابردوو هاوپەیمانی سعودیە لە تێکشکاندنی ٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە باشوری سعودیە هەواڵی دا بوویەوە.
لێدوانەکان