ئەنساروڵڵا سێیەم درۆنی ئیسکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیەی خستە خوارەوە + ڤیدیۆ

شەممە 14 ئاب 2021 - 21:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=3251

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵای یەمەن درۆنی Scan eagleی تایبەت بە هاوپەیمانی سعودیەی لە ڕۆژئاوای مأرب خستە خوارەوە.

لە بەیاننامەی ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هاتووە، ئەم درۆنە سیخوڕیە لە ئاسمانی پارێزگای “مدغل” و بە مووشەکێکی زەوی بۆ هەوای هێزەکانی بەرگری ئاسمانی یەمەن تێکشکێنراوە.

ئەمە سێیەم درۆنی لەو جۆرەیە کە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە دەخرێتە خوارەوە. یەکەم درۆن لە ١٩ی حوزەیران و دووەم درۆنیش لە ٢٢ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە بەرزاییەکانی ستراتیژی “المشجح” لە ڕۆژئاوای پارێزگای مارب تێکشکێنرا بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *