دوایین هەواڵەکان لە میحوەری درعای سوریا؛ ١٤ی ئابی ٢٠٢١

شەممە 14 ئاب 2021 - 13:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=3246

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای چەند ڕۆژ لە پێکدادانی ناوبەناو و ئاڵوگۆڕی ئاگری تۆپخانەیی لەنێوان هێزە چەکدارەکان و سوپای سوریا، هێزە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر چەند بازگە و بارەگای سوپای سوریا لە پارێزگای درعا.

لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەوی (١١ی ئاب) تا بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر، لە چەند شاری جیاواز لە پارێزگای درعا پێکدادانی سەخت لەنێوان هێزە چەکدارەکان و سوپای سوریا ڕوویدا.
چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای سوریا لە سەر ڕێگای “نوی-تسیل”، پێگەکانی هێزەکانی لەشکەری چواری سوپای سوریا لە شارۆچکەی تسیل، خاڵێکی پشکنینی هەواڵگری هێزە ئاسمانیەکان لە سەر ڕێگای “داعل – ابطع” و چەند شوێنێکی دیکەی تایبەت بە هێزە حکومیەکانی سوریا.

لە بەرامبەردا سوپای سوریا شارۆچکەی نوی و گەڕەکی درعا ئەلبەلەد-یان بە هاوەن کردە ئامانج. دوای سوڕانەوەی فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی پشکنینی سوپای سوریا بە ئاسمانی درعا ئەلبەلەد، ئاراستە کردنی هاوەن لەلایەن سوپای سوریاوە بۆ سەر ئەو ناوچەیە زیاد کرد.

بەهۆی درێژەی پرۆسەی دانوستانەکان و رەتکردنەوەی مەرجەکان لەلایەن هەردوولاوە، پێشبینی دەکرێت هێرش و پێکدادانەکان بەردەوام بن. ڕووسەکان هەوڵی نێوەندگیری بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی لۆژیکی و گشتگیر دەدەن، بەڵام تا ئێستا چەکدارەکان و سوپای سووریا ڕەتیان کردووتەوە هەندێک لە مەرجەکانی یەکتر قبووڵ بکەن، هەر بۆیەیش پێکدادان لە پارێزگای درعا زیادیکردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *