وردەکاری پێشنیارەکەی ئەنساروڵڵا بۆ ئاشتی لە مارب

چوارشەممە 11 ئاب 2021 - 16:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=3188

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: محەمەد عەبدئەلسەلام، گوتەبێژ و بەرپرسی دانوستانکاری ئەنساروڵڵا، وردەکاری پاکێجی پێشنیارکراوی ئەنساروڵڵا بۆ ئاشتی لە “مأرب”ی یەمەن رایگەیاند.

لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا شاندێکی عومان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یەمەنی لەسەر شەڕی یەمەن، بە یاوەری موحەمەد عەبدئەلسەلام ووتەبێژ و بەرپرسی دانوستانکاری ئەنساروڵڵا گەشتە سەنعا پایتەختی یەمەن.

بە وتەی عەبدئەلسەلام، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی عومان، ئەنساروڵڵا پێشنیارێکی لەسەر مأرب پێشکەش کردووە کە ٩ خاڵ لەخۆ دەگرێت.
پێشنیارەکەی ئەنساروڵڵا بەم شێوەیە:
«لە خاڵی یەکەم و دووەمی پلانەکە، ئەنساروڵڵا جەختی لەسەر پێکهێنانی هێزی هاوبەشی ناوچەیی و ئەمنی لە پارێزگای مأرب بە فەرماندەیی هاوبەش کردووە.
لە خاڵی سێیەم، ئەنساروڵڵا هەروەها جەخت لەسەر دەرکردنی چەکدارانی گروپە تیرۆریستیەکانی داعش و ئەلقاعیدە دەکاتەوە و لە خاڵی چوارەمی ئەم پێشنیارە دا ئاماژە لەسەر کردنەوە و دانانی سەنتەرەکانی سوتەمەنی لەوانە بەنزینخانەکان و تەرخانکردنی داهاتی کەشتییە نەوتییەکانی ئەلحودەیدە بۆ پێدانی موچە لە شاری مأرب کراوەتەوە.
لە خاڵی پێنجەمدا ئەنساروڵڵا داوای پێکهێنانی لیژنەی هاوبەشی چاککردنەوەی بۆریی سافر (لە مأرب) بۆ راس عیسا (لە ئەلحودەیدە) کردووە.
هەروەها بڕگەکانی دیکە جەخت لەسەر گەرەنتیکردنی سەلامەتی و ئازادی دانیشتوانی شاری مأرب و جەخت کردنەوە لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کراوەتەوە.»

پلانەکە سەرەڕای رەزامەندی نوێنەرانی عومان لەلایەن سعودیەوە قبوڵ نەکرا و محەمەد عەبدئەلسەلام-یش لەکۆتاییدا شکستی نێوەندگیریەکەی عومانی لە ١٩ی حوزەیران لە دانوستانەکاندا ڕاگەیاند. لەگەڵ ئەوەشدا عەبدئەلسەلام لە چاوپێکەوتنەکانی ئەم دواییەدا جەختی لەسەر کراوەیی ڕێگا بۆ عومانیەکان کرد و ستایشی هەوڵەکانی ئەوانی کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *