لە ئیدلب هێرش کرایە سەر کاروانی سەربازیی تورکیا

چوارشەممە 11 ئاب 2021 - 00:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=3185

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پاش نیوەڕۆی ڕۆژی رابردوو (١٠ی ئاب) بۆمبێک لەسەر ڕێگای کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا لە کاتی تێپەڕبوونی بە گوندی “قمیناس” لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئیدلبی سوریا تەقییەوە.

ڕووداوەکە لە نزیک یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی “جبهه النصره” لە گوندی “قمیناس” بووە، و دوای تەقینەوەکە هێزەکانی سوپای تورکیا ڕێگاکانی بەرەو شوێنی ڕوداوەکەیان داخستووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ماددی و گیانی ئەو هێرشە لە بەردەستدا نییە.

ژمارەی هێرشەکانی دژ بە کاروانە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەبی سوریا، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕووی لە زیادبوون کردووە. زۆربەی ئەو هێرشانە لەلایەن گروپەکانی “انصار ابوبکر الصدیق”، “جبهه الشامیه” و شەرڤانانی “ڕزگاری عەفرین”ـەوە ئەنجام دەدرێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *