تاڵیبان ڕاو بۆچوونی لەسەر حکومەتی گواستنەوە و کابول رایگەیاند

سێشەممە 10 ئاب 2021 - 15:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=3182

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی گواستنەوە و دەستگرتن بەسەر کابولدا، وتی:

هێشتا پێکهێنانی حکومەتی کاتی لە ئەفغانستان پێشنیار نەکراوە، بەڵام بە ئاشکرا ئێمە حکومەتی گواستنەوە قبوڵ ناکەین، داواکاری ئێمە بڕیارێکی بنەڕەتییە و دەبێت بدۆزرێتەوە.
بڕیاری دەستگرتن بەسەر کابول تەنیا دوای کۆنترۆڵ کردنی پارێزگاکانی تری ئەفغانستاندا دەردەکرێت.
ئۆپەراسیۆنەکانمان بەو شێوەیە پلانیان بۆ دانراوە کە پێویستە سەرەتا پارێزگاکانی دیکە کێوماڵ بکرێت و دواتر بڕیار لەبارەی کابولەوە دەربکەین، هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر کابول نەدرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *