ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی جیۆستراتیژیی سنووری ئەرمینیا، نەخجەوان و تورکیا بەردەوامە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هەواڵەکان ئاماژە بە بەردەوامی ئاڵۆزییە سنوورییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە نزیک شارۆچکەی یەراسخی سەر بە پارێزگای ئاراراتی ئەرمینیا کە هاوسنوورە لەگەڵ حەیدەر ئاباد – سیدرەک – نەخجەوان، دەدات.
ئەم پێکدادانە دەکەوێتە نزیک ناوچە سنوورییەکانی کۆماری خۆبەڕێوەبەری نەخجەوان و تورکیا. گرنگی ستراتیژی ئەم ناوچەیە بەو جۆرەیە کە ڕێگای گشتی ئیرەوان بۆ پارێزگاکانی باشوری ئەرمینیا بەو ناوچەیەدا تێپەڕ دەبێت. هەروەها بەشەکەی ناو خاکی نەخجەوان نزیکە لە ڕاڕەو و دەروازەی سنووریی لەگەڵ وڵاتی تورکیا. ئەم ناوچەیە هەروەها شوێنێکە که هێڵی ئاسنینی ئەخجەوان به تورکیاوە دەبەستێت. هەروەها بارهەڵگرە ئێرانییەکان لە کاتی قەرەباڵغی دەروازە سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ تورکیا، بە ناو نەخجەواندا بۆ تورکیا دەڕۆن.
تورکیا و ئازەربایجان پلانی ئەوەیان هەیە هێڵی شەمەندەفەری ڕاستەوخۆیان بە پەڕینەوە لە باشوری ئەرمینیا لە ڕێگای سنووری رایون – سیدرەک بەیەک بگەیەنن.
پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت، لە پەیمانی “تورکمەن چای” ڕووباری ئاراس سنووری ئەو دوو وڵاتە بوو، بەڵام لەو کاتەوەی ئیغدیر ڕادەستی ڕوسیای تساریست کرا، سەرچاوەی ڕووباری قەرەسوو بوو بە سنووری نێوان هەردوو وڵات. بەپێی رێککەوتنەکە روسیا ئیغدیری رادەستی تورکیا کرد و ئەو وڵاتەش ناوچەکەی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا.
ناکۆکییە سنوورییەکان لە ساڵی ١٩٢٣ەوە بەردەوام بوو، تا ئەو کاتەی کە ناوچەی ناسراوە بە ئاراراتی بچووک (لەوانە لوتکەی ئاراراتی بچووک) و باکووری ڕووباری قەرەسوو بۆ ڕووباری ئاراس بە ڕووبەری ٨٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە، لە ساڵی ١٩٣١ بە فەرمانی ڕەزا شا پەهلەوی ڕادەستی تورکیا کرا و ناکۆکییە سنوورییەکانی نێوان ئێران و تورکیا کۆتایی هات.
ئەم ناوچەیە به دووری ٣.٥ کیلۆمەتر سنووری ١٥ کیلۆمەتری نێوان نەخجەوان و تورکیا پێک دێنێت. ئەم رێگایە ئەوەندە گرنگە کە دەکرێت بوترێت یەکەم بوونی سەربازیی تورکیا لە قەفقاسی باشووردا لەم رێگایەوە ئەنجام دەدرێت. خستنە خوارەوەی هەلیکۆپتەری سەربازیی ڕوسیا لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە لە هەمان ناوچەدا بوو بە هۆی ئەوەی کە سەرۆکی ئازەربایجان بە فەرمی داوای لێبوردنی لە ڕوسیا بکات و لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دابنیشێت.
لێدوانەکان