هێرشی ڕۆکێتی لە باشوری لوبنانەوە بۆ سەر باکوری فەلەستینی داگیرکراو

چوارشەممە 4 ئاب 2021 - 19:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=3092

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سێ ڕۆکێت لە باشوری لوبنانەوە ئاراستەی شارۆچکەی “کریات شمونه” لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو کران.

بە هۆی ئەم هێرشەدا دانیشتووانی ئەو ناوچەیە پەنایان بۆ پەناگەکان برد و ووتەبێژی سوپای رژێمی زایۆنیستی راگەیاند: زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی باکور و هاوسنوور لەگەڵ لوبنان لێدراوە.

تۆپخانەکانی رژێمی زایۆنیستی لە وەڵامی ئەم هێرشەدا، دەشتی سنووری ئەلخەیام ـیان کە شوێنی هاوێشتنی ئەو ڕۆکێتانە بوو، بۆردومان کرد.

دوای هێرشەکەش، هەریەکە لە سەرۆک وەزیران، وەزیری جەنگ و سەرۆک ئەرکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی، تاوتوێ ڕووداوەکەیان کرد.

لە ٢٠ی تەمووز هەروەها دوو ڕۆکێت لە باشوری لوبنانەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کرا بوون کە یەکێکیان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی تێکشکێنرا و هەروەها دووەم ڕۆکێت لە ناوچەیەک کەوتە خوارەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *