ڤیدیۆ| تێکشکاندنی درۆنێکی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن

سێشەممە 3 ئاب 2021 - 11:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=3064

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەنساروڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخۆری تایبەت بە هاوپەیمانی سعودیە ـیان لە ئاسمانی ناوچەی ئەلجبەلیە خستە خوارەوە.

ناوچەی ئەلجبەلیە دەکەوێتە نزیک کەناراوەکانی باشوری پارێزگای ئەلحودەیدەی یەمەن کە بە تەواوی زاڵە بەسەر ناوچەی ئەلفازە و مفرەق ئەلمەتینە لە رێگای ئەلحودەیدە. ئەم رێگایە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیەدایە و ئەنساروڵڵا توانیوە پێگەکانی خۆی لە ئەلجبەلیە و ئەلمدمن کە زاڵە بەسەر ئەم رێگایە، بپارێزێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *