هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بۆ سەر چەکدارانی ئیدلب لە سوریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا زیاتر لە ٢٠ هێرشیان بۆ سەر پێگەکانی چەکدارانی پارێزگای ئیدلب لە سوریا ئەنجام دان.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا هێرشیان کردە سەر چەند شوێنێکی چەکداران لە گوندەکانی “عین لاروز”، “کنصفره”، “بلشون”، “الفطیره”، “ابلین” و ناوچەکانی “مرعیان” و “احسم”، ئەوەش دوای ژمارەیەکی زۆر گەشتی پشکنینی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەو وڵاتە دێت. تۆپخانەکانی سوپای سوریا هەروەها پێگەکانی ئەو چەکدارانەیان لە نزیک شارۆچکەی “الباره” بۆردومان کرد.
تۆپخانەکانی چەکدارانی ئیدلب هەروەها لە وەڵامی ئەو هێرشەدا چەند پێگەی سوپای سوریایان لەو ناوچانە کردە ئامانج.
فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕووسیا لە شەوی پێنجشەممە (٢٨ی حوزەیران) دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنین لە چەند ناوچەیەکی باشوری ئیدلب کرد بوون.
شایانی باسە بەیانی ڕۆژی رابردوو، ئەو چەکدارانە لە گفتوگۆکانی ناوخۆیی خۆیان ڕایانگەیاند، کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بەسەر “جبل الاربعین”دا دەسوڕێتەوە.
لێدوانەکان