پێکدادانی نێوان هێزەکانی SDF و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا زیادی کردووە + ڤیدیۆ

سێشەممە 27 ته‌مموز 2021 - 00:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=2815

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا بە مووشەک لە گوندی “حزوان”ی ڕۆژئاوای شاری ئەلباب لەلایەن شەڕڤانانی رزگاریخوازی عەفرین کرایە ئامانج، پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا زیادی کردووە.

ساتی بە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا

وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک رایگەیاند، کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دوو هێزی سوپای تورکیا کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.

پاش ئەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە هێرشێکی شەڕڤانانی رزگاریخوازی عەفریندا کوژران، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، چەند شوێنێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە ـیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی “منغ”، شارۆچکەی تل رەفعەت، دەوروبەری گوندی حەزاوان و ڕۆژئاوای ئەلعەریمە لە باکوری منبج و شاری عەفرین بە ئامانج گرت.

هەروەها هێزە چەکدارەکانی سەربە تورکیا، بارەگایەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی “شعاله” لە نزیک شاری ئەلباب بە مووشەک کردە ئامانج.

ساتی بە ئامانج گرتنی بارەگایەکی سوریای دیموکرات لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *