ڤیدیۆ| چەند زانیاریەک لەسەر شاری “حرض” پایتەختی خۆڕاگری یەمەن

دووشەممە 26 ته‌مموز 2021 - 22:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=2804

شاری “حرض” نزیکەی سەد هەزار دانیشتووی هەبووە کە زۆربەیان بەهۆی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە، شارەکەیان بەجێهێشتووە و ئاوارەبوون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن میدیاکانی ئەنساروڵڵاوە بڵاوکراوەتەوە، لە درێژایی ٧ ساڵ شەڕی هاوپەیمانی سعودیە دژ بە یەمەن، زیاتر لە ١٥ هەزار مووشەک و هاوەن لەلایەن ئەو هاوپەیمانیەوە ئاراستەی شاری “حرض” کراوە کە بە هۆیەوە ٨٥%ی ناوچە نیشتەجێبووەکان و ٥٠ قوتابخانە لە کۆی ٦٣ قوتابخانەی ئەو شارە ڕووخاون.
شاری “حرض” نزیکەی سەد هەزار دانیشتووی هەبووە کە زۆربەیان بەهۆی ئەو شەڕەوە شارەکەیان بەجێهێشتووە و ئاوارەبوون.

شاری “حرض” ناوەندی ئیدارەی “حرض” لە باکوری پارێزگای ئەلحۆجەی یەمەنە کە دوای ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی سعودیە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ساڵی ٢٠١٨ەوە لە سێ لایەوە گەمارۆ دراوە و سەرەڕای ئەوە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە توانیویەتی بەرگری بکات و زەبرێکی قورس لە هێزەکانی سعودیە و سودانی بدات.
یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بەرگری یە جێگیر کردنی یەکەی قەناس بەدەستانی ئەنساروڵڵا لەو شارەیە کە لە دیمەنەکانی تۆمار کراوی ئەو شارە دیارە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *