خزعەلی وەڵامی وەزیری دەرەوەی عێراقی دایەوە

یەکشەممە 25 ته‌مموز 2021 - 10:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=2793

لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاردانەوەی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی لێکەوتەوە.

لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاردانەوەی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی لێکەوتەوە.

قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی عێراقی سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە قبووڵنەکراو ناو برد.

ناوبراو وتی کە ئێمەی عێراقی و ئەوەی کە بە دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ئەم وڵاتە شانازی دەکات، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و لێدوانەکانی فۆئاد حوسێن ڕەتدەکاتەوە.

خزعەلی ڕایگەیاند کە ئەم لێدوانانە پیشاندەری ڕاستییەکانی ئێستای عێراق و توانا و تایبەتمەندییەکانی هێزە ئەمنییەکان و ئەزموون و کارامەیی ئەوان لە شەڕی دژ بە داعش نییە.

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە لێدوانەکانی فۆئاد حوسێن لە پێناو بازاڕگەرمییە بۆ ئەو پاساوانەی کە حکومەتی ئەمریکا بۆ بەردەوامی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق باسی دەکات.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *