خۆرئاوابوونی داعش، ئەمجارە لە خۆراسان!

هه‌ینی 23 ته‌مموز 2021 - 01:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=2762

یەکەی ڕاگەیاندنی گروپی تیرۆریستی داعش ڤیدیۆیەکی بە ناونیشانی “صناع الملاحم” بڵاوکردەوە.

یەکەی ڕاگەیاندنی گروپی تیرۆریستی داعش ڤیدیۆیەکی بە ناونیشانی “صناع الملاحم” بڵاوکردەوە.

ڤیدیۆکە پەیوەندی بە دیمەنەکانی هێرشە تیرۆریستیەکانی داعش لە ویلایەتی خۆراسان (ئەفغانستان) هەیە، کە لەلایەن یەکەی ڕاگەیاندنی گروپی تیرۆریستی داعشەوە بە تەکنیکی بەرزی میدیایی بەرهەم هێنراوە.
زۆربەی دیمەنەکانی ناو گرتە ڤیدیۆییەکە جەخت لە دوو بابەت دەکاتەوە: ١- شەڕی ناوشار لە شارەکانی کابول و جەلال ئاباد (ناوەندی پارێزگای نەنگەرهار) کە بە هێرشی چەکداری و تەقینەوە و.. دژ بە هێزە حکومیەکان و خەڵکی سڤیل ئەنجام دەدرێت.
٢- هێرشی پارتیزانی کە بە هاوێشتنی ڕۆکێت بەرەو کابول و بنکەی بەگرام ئەنجام دەدرێت.

هەندێک لە هێرشەکانی داعش لە ئەفغانستان

داعش لەم گرتە ڤیدیۆییەدا و بە نیشاندانی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ناتۆ و تێکەڵکردنی دەنگی ئەبوبەکر بەغدادی، هەڕەشە لە وڵاتانی دەرەوە و بە تایبەت ناوچەکە دەکات و بەڵێنی تۆڵەکردنەوە دەدات.

هەروەها داعش ئاماژە بە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی گەورە لە ئەفغانستان دەکات کە لەم ساڵانەی دواییدا ئەنجام دراون.
یەکێک لەو هێرشانە کە لە گرتە ڤیدیۆییەکە زۆر باسی لێوە کراوە، هەڵکوتانە سەر زیندانی جەلال ئابادە، کە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ دا ئەنجام دراو و لە ئەنجامدا ٣٠٠ زیندانی داعشی هەڵهاتن.

خاڵی گرنگ لەم بەشەی ڤیدیۆکەدا ئەوەیە کە ئاماژە بە دیمەنەکانی هێرشەکانی داعش بۆ سەر زیندانەکانی عێراق (لەوانەیە تایبەت بە ساڵی ٢٠١٤ و پێشتر بێت) دەکات و دواتر لەو یادەوەرییەوە، باس لە ئۆپەراسیۆنی هێرشکردنە سەر زیندانی شاری جەلال ئاباد و شێوەی ئۆپەراسیۆنەکە و هەروەها چاوپێکەوتنی ئەندامانی ئەو گروپە دەکات.

بەشێک لە ڤیدیۆی داعش بە ناونیشانی “صناع الملاحم”

ئایا مەبەستی داعش لە باسکردنی هێماکانی وەک خۆرئاوابوون (لەسەرەتای ڤیدیۆکەدا)، ئاوابوونی خۆری حوکمڕانییە لە ئەفغانستان؟
ئایا ئەفغانستان دووچاری هەمان چارەنووسی عێراق و سوریا دەبێتەوە؟

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *