هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ئەلشەباب لە سۆماڵی
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئەمریکا پێگەکانی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب لە نزیک شاری جالکایو ـیان بۆردومان کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئەمریکا پێگەکانی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب لە نزیک شاری جالکایو ـیان بۆردومان کرد.
ئەم هێرشە کە وەک یەکەم هێرشی ئەمریکا دوای دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماریی جۆ بایدن بۆ سەر پێگەکانی ئەلشەباب دادەنرێت، دوای ئەوە ئەنجام درا کە چەکدارانی ئەلشەباب نیازی هێرشکردنە سەر هێزەکانی داناب ـیان بوو. هێزەکانی داناب کۆماندۆکانی سوپای سۆماڵین کە لەلایەن ئەمریکاوە مەشقیان پێ کراوە.
شایانی باسە فڕۆکە جەنگییەکانی سۆماڵیا هەروەها هەفتەی رابردوو پێگەکانی ئەو گروپەیان لە باشوری سۆماڵی بۆردومان کرد بوو.
ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠٠ سەربازی لە سۆماڵی جێگیر کرد بوو کە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لەو وڵاتە کشانەوە.
لە ئێستادا و لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی ئەلشەباب لە سۆماڵی، دەوترێت دیسانەوە ئەمریکا نیازی ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئەو وڵاتەی هەیە و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا ئەو نیازەی دەردەخات.
لێدوانەکان