پێکدادانی ناوخۆیی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە باکوری حەلەب

دووشەممە 19 ته‌مموز 2021 - 21:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=2709

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ڕۆژی رابردوو لە شارۆچکەی عەفرینی باکوری حەلەب، شەڕ لەنێوان هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ڕووی دا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ڕۆژی رابردوو لە شارۆچکەی عەفرینی باکوری حەلەب، شەڕ لەنێوان هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ڕووی دا.

ئەم پێکدادانە لەنێوان هەر دوو گروپی “ئەحرار شەرقیە” و “لیوای٩”ی سەر بە سوپای سوریای ئازاد و بەکارهێنانی چەکی سووک و نیمچە قورس ڕووی دا کە لە ئەنجام دا ژمارەیەک لە هەردوو لایەن بریندار بوون. زانیارییە پشتڕاستنەکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هەر دوو لایەن هێزی پشتیوانیان ڕەوانەی عەفرین کردووە.

هۆکاری پێکدادانەکە ڕوون نییە، بەڵام بە ووتەی هەندێک لە سەرچاوە خۆجێییەکان، شەڕ بەهۆی ناکۆکییەکان لەسەر خاڵەکانی پشکنین و وەرگرتنی پارە لە خەڵکەوە بووە.

سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٨ و لە ئۆپەراسیۆنێک لە ژێر ناونیشانی لقی زەیتون، عەفرینیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *