شەڕی تاڵیبان و هەلیکۆپتەرەکانی سوپای ئەفغانستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: تاڵیبان تێکشکاندنی سێیەمین هەلیکۆپتەری سوپای ئەفغانستانی لە فڕۆکەخانەی شاری قۆندوز ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: تاڵیبان تێکشکاندنی سێیەمین هەلیکۆپتەری سوپای ئەفغانستانی لە فڕۆکەخانەی شاری قۆندوز ڕاگەیاند.
زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان و بەشی میدیای ئەو گروپە، بە بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەک، لەناوبردنی هەلیکۆپتەرێکی دیکەی سوپای ئەفغانستان لە جۆری بلاک هاوک ـی راگەیاند.
بە ووتەی تاڵیبان، ئەمە سێیەمین هەلیکۆپتەری هێزە ئاسمانییەکانی سوپای ئەفغانستانە، کە لەلایەن تاڵیبانەوە لە فڕۆکەخانەی قۆندوز تێکشکێندراوە.
ئەم بانگەشەی تاڵیبان لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئەو چەکدارانە بەڵگەی تێکشکاندن و لەناوبردنی دوو هەلیکۆپتەری دیکەی سوپای ئەو وڵاتەیان بڵاوکردووەتەوە، و وەک دیارە پێناچێت بانگەشەی لەناوبردنی سێیەم هەلیکۆپتەر لە فڕۆکەخانەی قۆندوز دوور بێت لە ڕاستییەوە.
بەپێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، شەش هەلیکۆپتەری سوپای ئەفغانستان لە کاتی شەڕی دژ بە تاڵیباندا لە ناو بردراون، کە زانیارییەکانی بەم شێوەی خوارەوەن :
١- هەلیکۆپتەرێک لە ناوچەی نەهرسراج ـی پارێزگای هێلمەند، ١ی نیسانی ٢٠٢١
٢- هەلیکۆپتەرێک لە پارێزگای مەیدان وەردەک، ۹ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٣- هەلیکۆپتەرێک لە شارۆچکەی دەیەک لە پارێزگای غەزنی، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٤- دوو هەلیکۆپتەر لە فڕۆکەخانەی قۆندوز لە پارێزگای قۆندوز، ١١ی تەمووزی ٢٠٢١
٥- هەلیکۆپتەرێک لە فڕۆکەخانەی قۆندوز لە پارێزگای قۆندوز، ١٦ی تەمووزی ٢٠٢١
لێدوانەکان