پێکدادانی هۆزە عەرەبەکان و هێزەکانی SDF لە دێرەزوور
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای کوژرانی دوو هاوڵاتی شاری “ذیبان” لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF)ـەوە، ئاڵۆزی لەنێوان ئەو هێزانە و چەکدارانی سەر بە هۆزە عەرەبەکان لەو ناوچەیە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای کوژرانی دوو هاوڵاتی شاری “ذیبان” لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF)ـەوە، ئاڵۆزی لەنێوان ئەو هێزانە و چەکدارانی سەر بە هۆزە عەرەبەکان لەو ناوچەیە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، چەند چەکدارێکی هۆزی “العکیدات” هێرشیان کردە سەر دوو خاڵی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری “ذیبان”ی دێرەزووری سوریا.
دوای تەشەنەسەندنی پێکدادانەکان لە نێوان ئەو دوو لایەنە، SDF بڕیاری ناردنی هێزی پشتیوانی بۆ ئەو شارەدا کە بە پێی زانیارییەکان بەر لەوەی بگەنە بارەگاکەیان لە ناوەندی شارەکە، لەلایەن هۆزە عەرەبەکانەوە هێرشیان کرایە سەر.
پاش گەمارۆدانی شاری “ذیبان” لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە، هۆزە عەرەبەکانی شارەکانی “الشحیل” و “هجین” هەروەها هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات.
پێکدادانەکان پاش ئەوە دەستیپێکرد، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هەلیکۆپتەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا، لە شاری “ذیبان” هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک، کە لە ئەنجام دا دوو کەس کوژران.
دانیشتوانی شارەکانی” ذیبان” و” الشحیل” و “هجین” لە دژی بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو شارانەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانی ئەمریکا سورن لەسەر مانەوریان لەو ناوچانە.
لێدوانەکان