سەعەد حەریری دەستی لەکارکێشایەوە؛ زیادبوونی ناڕەزایەتی و نائەمنی لە لوبنان

شەممە 17 ته‌مموز 2021 - 18:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=2684

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەعەد حەریری، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان، پاش نۆ مانگ و دوای سەرکەوتوو نەبوون لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت، دەستی لە کار کێشایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەعەد حەریری، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان، پاش نۆ مانگ و دوای سەرکەوتوو نەبوون لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت، دەستی لە کار کێشایەوە.

لوبنان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ناڕەزایی بەشێک لە خەڵکی ئەو وڵاتەی بەخۆیەوە بینیوە، کە بە هۆی دابەزینی بەهای لیر (دراوی لوبنان)، دابەزینی بەرچاوی دراوی یەدەک و بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری و هەژاری، و دوای تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت کە زیاتر لە ١٦٠ کەس بوونەتە قوربانی، داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی وڵاتەکەیانی دەکرد.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەعەد حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان و ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەی لە ساڵی ٢٠١٩، حەسەن دیاب وەک سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرا و حکومەتی نوێی پێکهێنا. بەڵام پاش ماوەیەک حەسەن دیاب لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پێشکەشکردنی نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی بە میشێل عەون سەرۆکی کۆماری لوبنان ئامادە بوو.

لە ماوەی کەمتر لە ١٠ مانگدا دوو سەرۆک وەزیران و کابینەکانیان لە لوبنان بەهۆی فشار و ناڕەزاییەکان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە. دوای دەست لەکارکێشانەوەی حەسەن دیاب، جارێکیتر سەعەد حەریری لەلایەن میشێل عەونەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ راسپاردرا کە بە هۆی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حزبەکان، جارێکی دیکە پێکهێنانی کابینە بە بنبەست گەیشت.

لەئێستادا و دوای تێپەڕبوونی نۆ مانگ، سەعەد حەریری دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ میشێل عەون سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە کەمتر لە ٢٠ خولەکی خایاند، رایگەیاند: دیارە ناتوانین لەگەڵ میشێل عەون سەرۆک کۆمار بگەینە ڕێککەوتن، بۆیە لە پێکهێنانی حکومەت دەکشێمەوە. داوای لێبووردن دەکەم کە نەمتوانم حکومەت پێک بێنم و دەستم لەکار کێشایەوە. خوا هاوکاری ئەم وڵاتە بێت.
حەریری پێشنیازی پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بە پیشێل عەون کرد بوو، بەڵام پەسەند نەبوو.

دوای بڕیارەکەی حەریری، پێدەچێت ئاڵۆزی و نائارامیەکانی لوبنان ڕووی لە زیادبوون بکات. بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا رێژەی هەژاری بە شێوەی بەرچاو زیادیکردووە و کەموکورتییەکی زۆر لە دەرمان و سوتەمەنی و کارەبا دا دیارە.

بانکی جیهانی، قەیرانی لوبنانی بەیەکێک لەخراپترین قەیرانە ئابوورییەکانی ١٥٠ ساڵی رابردوودا وەسف کردووە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێکنەهێنانی حکومەتی نوێی لوبنانی بە “پێشهاتێکی تری ترسناک” وەسفکرد و گوتی سەرکردەکانی لوبنان ناتوانن چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانە بدۆزنەوە کە دروستیان کردووە.

لە دوێنێوە و دوای دەست لەکار کێشانەوەی حەریری، خۆپیشاندەرانی لوبنان چەند رێگایەکی بەیروت ـیان گرتووە.
هێزەکانی سوپا بۆ بڵاوه پێکردن بە خۆپیشاندەران لەسەر شەقام جێگیر کراون. سەرچاوەیەکی ئەمنی هەروەها لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە لە پێکدادانەکان سەربازێک بریندار بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *