هێرشی هاوپەیمانی سعودیە و کشانەوەی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە میحوەری باشوری مارب
دوای هێرشێکی لەناکاوی هێزەکانی مەنسوور هادی بۆ بەرەی باشوری پارێزگای مارب، هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوەندی ئیدارەی “رحبه” بۆ ناوچەکانی باشور کە هێڵی بەرگری بەهێزی هەیە، پاشەکشەیان کردەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی مەنسوور هادی بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە باشوری پارێزگای مارب، ناوەندی ئیدارەی “رحبه” و چەند گوندێکی دیکە لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کران.
دوای هێرشێکی لەناکاوی هێزەکانی مەنسوور هادی بۆ بەرەی باشوری پارێزگای مارب ـی یەمەن، هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوەندی ئیدارەی “رحبه” بۆ ناوچەکانی باشور کە هێڵی بەرگری بەهێزی هەیە، پاشەکشەیان کردەوە.
پێکدادانەکان بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەنساروڵڵا سنورداربوون و هەردوولا هیچ قوربانی و زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووە .
بە ووتەی سەرچاوەیەکی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، ئەنساروڵڵا لە ئامادەکاریدایە بۆ دووبارە کۆنترۆل کردنەوەی ناوەندی “رحبه” و ناوچەکانی دیکە لەو میحوەرە.
لێدوانەکان