ڤیدیۆ| بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئەلبەیزا لە ژێر ناونیشانی ‘النصر المبین’

سێشەممە 13 ته‌مموز 2021 - 22:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=2620

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئەلبەیزا بە ناونیشانی “النصر المبین” ووتی:

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئەلبەیزا بە ناونیشانی “النصر المبین” ووتی:

«لە وەڵامی هێرشە دڕندانەی داعش و ئەلقاعیدە کە بە پشتیوانی وڵاتانی داگیرکەر لە ئەلبەیزا بەڕێوەچوو، ئۆپەراسیۆنی “النصر المبین” ئەنجام درا.

هێزەکانی ئێمە بە پاڵپشتی هۆزەکانی ئەلبەیزا توانیان تەواوی ئەو ناوچانەی ئەلزاهیر و ئەلسومەعە کە لەلایەن دوژمنەوە داگیر کرا بوون، لە ماوەی سێ ڕۆژ کۆنترۆل بکەنەوە.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازی دەستی بەسەردا گیرا و سەدان کەس لە هێزەکانی دوژمن کوژران و برینداربوون.

ئێمە بە دڵنیاییەوە بە خەڵکی خۆمان رادەگەیەنین کە پەیوەندی لە نێوان گروپە تەکفیریەکان بە پیلانەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی سعودیە کە بە دەیان هێرشی ئاسمانی هاوکاری ئەو گروپانە دەکات، هەیە.

ئێمە سوپاسی ڕۆڵی گەورەی خەڵکی پارێزگای ئەلبەیزا و هۆزەکانی دەکەین. ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمە تا کۆتایی پێ هێنان بە دەستدرێژی و لابردنی گەمارۆکان و ئازادی تەواوی خاکی کۆماری یەمەن بەردەوام دەبێت.

ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی “النصر المبین” لە ناوچەکانی ئەلزاهیر و ئەلسومەعەی ئەلبەیزا لە رۆژانی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *