ناردنی کاروانێکی دیکەی چەک و کەلوپەلی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سوریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ٣٧ بارهەڵگری سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕێگای دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە لە هەرێمی کوردستان چوونە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی سوریا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ٣٧ بارهەڵگری سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕێگای دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە لە هەرێمی کوردستان چوونە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی سوریا.
ئەم بارهەڵگرانە کە هەڵگری چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی لۆجستی و زریپۆش بوون، لە رێگای گوندی تل حەمیسەوە گەیشتوونەتە بنکەکانی ئەمریکا لە نزیک شاری حەسەکە.
شایانی باسە ئەمە چوارەمین کاروانی ئەمریکایە کە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لە عێراقەوە بۆ بنکەکانی ئەو وڵاتە لە سوریا دەنێردرێت. لە ٢٢ی حوزەیرانەوە، هێزەکانی ئەمریکا سێ کاروانیان کە لە ١٥٠ بارهەڵگر پێک هاتبوون لەعێراقەوە ڕەوانەی سوریا کردووە.
دەروازەی ئەلوەلید لە باکوری دەروازەی سنووری ڕەبیعە بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن ئەمریکاوە دامەزراوە و هێزەکانی ئەمریکا بەبەکارهێنانیی، هاتوچۆ لە نێوان عێراق و سوریا دەکەن.
لێدوانەکان