هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی تایبەت بەو هێزانە لە نزیک کێڵگەی نەوتی ئەلعومەری پارێزگای دێرەزووری سووریا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی تایبەت بەو هێزانە لە نزیک کێڵگەی نەوتی ئەلعومەری پارێزگای دێرەزووری سووریا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) رایگەیاند کە لە کاتژمێر ١٠:١٥ بە کاتی سوریا، پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کراوەتە ئامانج کە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی نەوتی ئەلعومەر (Green village) وەک شوێنێک بۆ مەشق و راهێنان و مانۆڕە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا و سوریای دیموکرات بە کار دێت. ئەم بنکەکەیە یەکێک لە سەرەکیترین بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی سوریا دادەنرێت.
ئەوەی جێی سەرنجە، ئەمە یەکەم جارە کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکرێتە سەر ئەم بنکەیە.
لێدوانەکان